لە پەیمانگایەکی تەکنیکی هەولێر ئاگر کەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پەیمانگایەکی تەکنیکی هەولێر، لەسەر شەقامی کەسنەزان ئاگر کەوتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست میدیاکان کەوتووە، ئاگرەکە لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی ئەمڕۆدا کەوتۆتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، خوێندکاران لەناو باڵەخانەکە چوونەتە دەرەوە و سەلامەتن، هەروەها سەرەتا ئاگرەکە بچووک بوو، بەڵام بەهۆی ڕەشەباوە ئاگرەکە هەر لە زیادبووندابووە.

بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری ئاگار کەوتنەوەکە شۆرتی کارەبای دووکانێکی ئوتوکردنی جلوبەرگە، کە لەهەمان باڵەخانەی پەیمانگاکەدایە، بەڵام خۆسبەختانە تیمەکانی بەرگری توانیان کۆنتڕۆڵی بکەن بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا