پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی: سبەی دەوامە رەوشی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكانی سنوورەكەیان دەكاتەوە كە رۆژی دووشەممە 27_11_2023، دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دەكرێتەوە و ئەوانیش لەرێگەی پەیجی قوتابخانەكانەوە قوتابییان و مامۆستایان ئاگادار بكەنەوە.

لە نووسراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی دەڵێت، ئاماژە بە راگەیەندراوی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەكانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات دەكەینەوە، لە رێگەی پەیجی قوتابخانە و خوێندگەكانتانەوە سەرجەم قوتابییان و سەرجەم مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ ئاگادار بكرێنەوە كە رۆژی دووشەممە، 27_11_2023 دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بە روویاندا دەكرێتەوە و رەوشی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانیدا داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرەكان كراوە كە بە نووسراوی فەرمی ئەو هەنگاوانەی بۆ ئاساییكردنەوەی دەوام پێویستن سەرجەم ئاستەنگ و كەموكوڕییەكانی دەوامكردن ئاراستەی پەروەردە بكەن لە ماوەی سێ رۆژدا.

13ی ئەیلوول، خوێندنی ساڵی 2023-2024 لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و زاخۆ دەرگای قوتابخانەكان كراوەیە، بەڵام لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین و قەزای كۆیە قوتابخانەكان نەكراونەتەوە تاوەكو ئەمڕۆش بایكۆتی وانەبێژان و مامۆستایانی دامەزراو بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا