حكومەت پێداچوونەوە بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدواداچوون لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون دەكات.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەمال محەمەد وەزیری كارەبا، لەگەڵ نوێنەرانی گردبوونەوەی دانیشتوانی یەكەكانی نیشتەجێبوون كۆبووەوە، كە لەبەردەم وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ گردبوونەوە.

وەزارەتی كارەبا ئاماژە بەوە دەكات، كە نوێنەرانی خۆپیشاندەران هیچ گلەییەكیان لەسەر سیستەمی پێوەری زیرەك و پریپەید نەبوو، بەڵكو بە پڕۆژەیەكی گرنگ بۆ وەرگرتنی كارەبایەكی 24 كاتژمێری وەسفكرد و گلەییەكەیان تەنیا لەسەر بەرزی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری یەكەكانی نیشتەجێبوون بوو، هەربۆیە داوای پێداچوونەوە بە نرخەكەیان كرد.

وەزیری كارەبا بەڵێنی پێدان لەگەڵ تیمی وەزارەت بەدواداچوونی جددی بۆ ئەم بابەتە دەكات و لێژنەیەك سەردانی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەكات و لە نزیكەوە بەدواداچوون دەكەن و پێشنیاز و بۆچوونی لیژنەكە بۆ وەزیر بەرز دەكاتەوە و بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا