پۆڵه‌تیك پرێس:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا به‌شێكی زۆر له ئۆتۆمبێله‌كانی ئیداره‌كه‌ی بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بگۆڕێت.
جۆ بایدن له‌چوارچێوه‌ی پشت به‌ستن به وزه‌ی پاك، بڕیاریدا 650 ئۆتۆمبێل كه تایبه‌تن به ئیداره‌كه‌ی، بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بگۆڕێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له دروشمه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه سوود له‌وزه‌ی پاك وه‌ربگرێت.
بایدن ده‌شڵێت، ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان دۆستی ژینگه‌ن و له‌لایه‌ن كرێكارانی ئه‌مریكییه‌وه دروستده‌كرێت، نه‌ك وه‌ك ئۆتۆمبێله‌كانی پێشوو هه‌ندێك له‌به‌شه گرنگه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دروستده‌كران.
سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیداوه یه‌ك ملیۆن هه‌لی كار له‌چوارچێوه‌ی پیشه‌سازیی دروستكردنی ئۆتۆمبێل بڕه‌خسێنێت.
هه‌رچه‌نده بایدن واده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دیارینه‌كردووه، به‌ڵام كۆشكی سپی ده‌ڵێت تێچووی پڕۆژه‌كه 20 ملیار دۆلاره.