نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت و خاوی ئەمرکی بەرزبوونەوەی بەرچاویان تۆمارکرد، بەجۆرێک نزیکبوونەوە لەو نرخەی نەوت پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆماریکرد.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 21 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو نرخەکانی نەوت بەڕێژەی %5 زیادیکرد لەدوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانی کازاخستانەوە کێشە کەوتە بەشێک لە هێڵەکانی شەمەندەفەر و زیانی بە بەرهەمهێنان لە گەورەترین کێڵگەی نەوتیی ئەو وڵاتە گەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا