زیاتر لە ٧٠ بەرپرسی کۆماری پاڵپشتی بایدن دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، زیاتر لە ٧٠ بەرپرسی حزبی کۆماری ئەمریکا پشتگیری خۆیان بۆ کاندیدی دیموکراتەکان دەربڕیوە و دژی دۆناڵد ترەمپ وەستاونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، “چوار ساڵ لەمەوبەر، بە دەیان بەرپرس و کاندیدی پێشووی حزبی کۆماری بڕیاریاندا دەنگ بە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی حزبەکەیان نەدەن لە بەرامبەر هیلاری کلینتۆنی رکابەری کە سەر بە حزبی دیموکراتەکان بوو.”

دەشڵێن، ئەمڕۆ هەمان سیناریۆی پێشوو دووبارە بووەتەوە و زیاتر لە ٧٠ بەرپرسی حزبەکەی ترەمپ دەنگ بەو سەرۆکە نادەن و پاڵپشتی لە جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، تۆڕی میدیایی فۆکز نیوز رایگەیاند: زیاتر لە ٢٠ ئەندامی حزبی کۆماری پێشووی کۆنگرێس، بە چەند سەعاتێک بەر لە دەستپێکردنی کۆنگرەی حزبەکەی ترەمپ، پاڵپشتی خۆیان بۆ جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکرا کردووە.

بڕیارە لە رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە رکابەری حزبی کۆماری و دیموکراتی بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا