ژمارەیەکی زۆر ئەفغانی لە ئەڵمانیا ماونەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا جیهانیەان ڕایانگەیاند، نزیکەی 2هەزار و 600پەنابەری چوونەتە  ناو خاکی ئەڵمانیاو لەوێ ماونەتەوە.

لە لیستی ئەو ئەفغانیانەی لە ئەڵمانیا ماونەتەوە، چەندین کەسی تێدایە کە پارێزەر و هونەرمەند و زانا و رۆژنامەنوس و چەندین، ئەفغانیترن کە ئەگەری مانەوەیان لە وڵاتی خۆیان لە مەترسیدایە.

هەندێک لەو ئەفغانیانەی لە ئەڵمانیا ماونەتەوە، مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت، پێویستیان بە داواکردنی مافی پەنابەری نابێت، دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، نزیکەی 4هەزار و 587کەس چوونە وڵاتی ئەڵمانیا لە ئەفغانستانەوە، 403کەسیان ئەڵمانی بوون، 3هەزارو 849کەسیشیان ئەفغانی بوون.

سەدان ئەفغانیتریش، بە ڕێگەی جیا جیا ڕوویان لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک