کەشناسی: بارانی بەلێزمە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسان، باران بارین لەسەرجەم ناوچەکان بەردەوامی دەبێت، بارانی بەلێزمەو هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین ماوەی دابارینی تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بە شێوەی لێزمە باران و تاوە بارانی بەهێز دەبێت، لە ئێوارەدا سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری پارێزگای کرکووک بارانی بە لێزمەو بەهێز دەبێت و زۆرترین بارانی پێشبینیکراو لە شەودا لەسەر ناوچەکانی بەرزنجە، پێنجوێن، قەرەداغ، دەربەندیخان، ئیدارەی گەرمیان، کەلار و کفری دەبێت، بە گشتی ئەمڕۆ خێرای با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێتەوە بۆ سەرووی 40 کم لە کاتژمێرێکدا ، پلەکانی گەرما بەراوورد بە دوێنێ نزم دەبێتەوە.

سبەی پێنج شەممە 13ی نیسان، شەپۆلی باران بارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان ناوە ناوە باران بارینی مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارین زیاترە، هەندێ کات ئاسمان هەر هەوری دەبێت، ئەگەری تەزرە بارین هەیە بە هۆی نزم بوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما .

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 27 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە دهۆک دەبێت کە 17 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا