روونكردنەوەی وەزارەتی كارەبا لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران كراوە، نرخی كرێی كارەبای 24 كاتژمێریی ستییەكان و كارگەكانی پیشەسازی هەموار بكرێتەوە و بارودۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان و كارگەكانی پیشەسازی لەبەر چاو بگیرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ، وەزارەتی كارەبا لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژكاریی خۆی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لە یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2021/ ماددە (4)ی بڕگەی (4)ی ئەنجومەنی وەزارەت پێی دراوە دەتوانێت بە ڕەچاوكردنی بارودۆخی هاووڵاتیان پێشنیاز لەسەر كەمكردنەوە یان زیادكردنی پاڵپشتیی حكومەت بۆ نرخی كارەبا بكات.

ئەوەشهاتووە، لەم ڕووەوە پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەكات نرخی كرێی كارەبای 24 كاتژمێریی ستییەكان و كارگەكانی پیشەسازی هەموار بكرێتەوە و بارودۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان و كارگەكانی پیشەسازی لەبەر چاو بگیرێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، ئەم پێشنیارانەی خوارەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەكرێتەوە و تەنیا لەكاتی وەرگرتنی رەزامەندیی، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە:

– پاڵپشتیی دارایی حكومەت بۆ كرێی كارەبای ستییەكانی 24 كاتژمێری لە 156 دینارەوە بۆ 100 دینار كەم بكرێتەوە.
– پاڵپشتیی دارایی بۆ كارەبای كەرتی پیشەسازیی (كارگەكانی چیمەنتۆ و ئاسن) لە 120 دینارەوە بۆ 90 دینار كەم بكرێتەوە و بۆ كارگەكانی دیكەش بكرێتە 100 دینار.

– بەستنی سیستەمی پریپەید بۆ سەرجەم هاوبەشانی كارەبا بە نرخی ئێستای كارەبا بێت و بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیی بە نرخ و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباوە نەبێت.

– پێداچوونەوە بە ڕێنماییەكانی پێدانی كارەبا بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا