پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواری یاسای رزگاربوانی ئێزدی دواخست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاووتوێكردنی چەند پرۆژەیەك كۆبووەوە و خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ هەمواری یاسای رزگاربوانی ئێزدی دواخست بۆ دانیشتنی داهاتوو.

بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوە بۆ ڕەشنووسی یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق كراوە و خوێندنەوە بۆ رەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی عێراق بە پەیڕەوی ناوخۆی ڕێكخراوی ئیسلامی بۆ ئاسایشی خۆراك كراوە و چەند پرۆژەیەكی تریش خوێندنەوەیان بۆ كراوە.

هەمواری یاسای رزگاربوانی ئێزدی لەلایەن لیژنەكانی شەهیدان، قوربانیان، زیندانیانی سیاسی، ژنان، خێزان، منداڵی و مافی مرۆڤ، پێشكەش كرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا