ئێران گرێبەستی هەناردەی غازی بۆ عێراق بۆماوەی پێنج ساڵ درێژکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەواد ئوجی وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، ماوەی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بۆماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژکراوەتەوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لەزاری جەواد ئوجی وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرایکرد، دوای وردبینی شارەزایانی وڵاتەکە بڕیاردرا ماوەی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بۆماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێران بەپێی ئەو توانا مرۆیی و هونەری ئەندازیاریەی هەیەتی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز لەبواری وزە و گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان لەگەڵ عێراق دەدات.

لەکاتێکدا، ئێران بۆ هەناردەی غازی وڵاتەکەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە دوو گرێبەستی لەگەڵ عێراق هەیە و لەئێستادا ئەم دوو گرێبەستە بۆماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژکراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا