قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەک لەو جێگایانەی ئاژەڵی تیادا سەردەبڕدرێت تێکدەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی ژمارەیەک کەپر و ئەو جێگایانەی ئاژەڵی تیادا سەردەبڕدرێت تێکدەدات.
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند، بۆ رێگری لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بەهاوکاری هێزەکانی بەرگری شارستانی و هیزەکانی ئاسایش و شارەوانی، هەستان بە لابردن و تێکدانی ئەو شوێنانەی کە ئاژەڵی تێدا سەردەبڕدرێت.
رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانیقائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند، پێشتر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوینەتەوە و رایانگەیاندووە کە لەگەڵ کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵدا کێشەیان، نییە ئەگەر بەپێی رێنمایەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری بێت، بەڵام چەند شوێنێک وەک مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی پاپەندی رێنمایەکان نەبوون و هیچ هەلومەرجێکی تەندروستیشی تێدا بەدی ناکرێت، هەربۆیە دەستبەسەر شوێن وئاژەڵەکانیشدا دەگرن و ئیجرائەتی پێویستیش لەگەل سەرپێچی کاراندا دەکەن.
وتیشی، تکامان وایە هیج کەسێک ئاژەڵ بەم شێوە ناتەندروستە سەرنەبڕێت، ئەمە کارەسەتە و چەندین نەخۆشی لەدوایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا