پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرنگیدان بە زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد.
بەگوێرەی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە، “بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکان ڕاسپێردرا بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) بەشەوانەی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان پێداچوونەوەی پێدابکرێت بەجۆرێک کە زیاتربێت لە ژمارەی ئەو بەشەوانانەی کە لە ئێستادا هەن بۆ خوێندنی زمانی کوردی”.
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان، “بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان ڕاسپێردرا بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) ڕێنمایی پێویست دەربکات بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی بۆ قوتابیان و خوێندکاران لە قۆناغی بنەڕەتی لە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی”.
دەقی بڕیارەکان: