پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “پێویستە تا دوای جەژن شۆفێرانی تەكسی لۆگۆ لەتەكسیەكانیان بدەن، چونكە دوای ئەو وادەیە بڕیاری نوێیان بۆدەردەكرێت”.
دیلان ڕواندزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم ڕایگەیاندووە “تا سەرەتای مانگی داهاتوو دواین وادەیە بۆ پڕۆسەی پێدانی لەزگەی تەكسی، تا ئێستادا هیچ بریارێك نەدراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەكە”.
وتیشی “بریارە دوای جەژنی قوربان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن كۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن تیایدا بە پێی یاسا و رێنماییەكان بریاری گونجاو دەدرێت وادەكە درێژ دەكریچتەوە یاخود كۆتایی پێدێت”.
به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه دوا واده بۆ لێدانی لۆگۆی ته‌كسی له‌لایه‌ن شۆفێرانی ته‌كسیه‌وه سەرەتای مانگی ئاب كۆتای دێت، هەر شۆفێرێكی ته‌كسی لۆگۆی له ته‌كسیه‌كه‌ی نه‌دابێت به‌بڕی 500 بۆ یه‌ك ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.