لەهەرێمی كوردستان هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوە گشتنیەكان.

بڕیارە لە 27ی تەموزی ئەمساڵ لەهەرێمی كوردستان پرۆسەی تاقیكردنەوە گشتییەكان بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجام بدرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ رێگری كردن لە دیاردەكان و شێوازەكانی (قۆپیە) كردن لە ئەزموونەكانی ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی ١٢ی ئامادەیی كە بریارە لە 25ی تەموز بەڕێوە بچێت خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت لەكاتی ئەنجامدانی ئەزموونەكان رادەگیرێت.

ئەو بڕیارە لەچوارچێوەی كۆبونەوەیەكی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم و كاروان رەزا ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی پۆستەوگەیاندن و نوێنەرانی سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری خزمەتگوزاری گەیاندن لە دیوانی وەزارەت دراوە.

لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر كێشەو نارەزایی هاوڵاتیان و بەكارهێنەرانی هێلەكانی گەیاندن بەتایبەت خزمەگوزاری ئینتەرنێت كە پێویستە بەرەوباشتر بكرێن و بەدواداچوونیان بۆ بكرێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا