بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتو گوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی حوزەیرانی 2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، کردنەوەی بەڕێوبەرایتیەکە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانە، کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیەکەش لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزاری حکومەتی ھەرێمە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک