پارێزگاری نوێی بانکی ناوەند پلانێک بۆ ڕێکخستنەوەی نرخەکانی دۆلار دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری بانکی ناوەند تاوتوێی پلانێکی دارایی لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات و دەڵێت بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلار و ڕێگریکردن لە باجە داراییەکان کاری لەسەر دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە نوسینگەی ڕاگەیاندنی موحسن مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەمیانی چاوپێکەوتنی مەندەلاوی لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندیی عێراق جەختکراوەتەوە لە سەقامگیربوونەوەی دۆخی دارایی و ڕێکخستنەوەی نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕەکاندا”.

لایخۆیەوە مەندەلاوی جەختی کردەوە لە پێویستییەکانی پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییە تایبەتەکانی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی دارایی و پاراستنی ئابووری عێراق لە پێشێلکارییەکانی ڕابردوو.

لە بەرامبەردا عەلی عەلاق باسی لە پلانێکی دارایی و چاودێریی کرد کە بەنیازە بانکی ناوەندیی کاری لەسەر بکات بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی نرخەکانی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی و ڕێگریکردن لە باجی دارایی و بەدواداچوون بۆ مامەڵە گوماناوییەکانی کڕین و فرۆشتنی دراوی قورس کە دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە ئابووری نیشتمانی.

سەرباری ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق، لە ئێستادا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە ئاستی پێوانەییدایە و بەهای 100 دۆلار زیاتر لە 166 هەزار دینارە.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا