46 وڵات پێویستیان بە هاوکاری دەرەکی هەیە بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی خۆراک

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی فاو-ی جیهانی ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی پێویستیان بە هەکاری دەرەکیە بۆ سەقامگیکردنی ئاسایشی خۆراک ژمارەیان زیادی کردووە، عێراق یەکێکە لە وڵاتەکان کە مەترسی دروست بوونی ناسەقامگیری ئاسایشی خۆراکی لەسەرە.

ڕێکخراوی فاو-ی جیهانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نرخی بابەتی شیرەمەنیەکان و گۆشت بەرزبووەتەوە، هەروەها زەیتی ڕووەکی و دانەوێڵە و شەکر نرخەکانیان دابەزیوە، بەربوونەوەی نرخی خۆراکیش مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا دروست کردووە، هەروەها جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا یەکێکە لە هۆکارەکان.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لەسەر ئاستی جیهان 46 وڵات پێویستیان بە هاوکاری دەرەکی هەیە بۆ ئەوەی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکایان سەقامگیر بکەن، لە ئەفریقیا و ئاسیا و ئەمریکای باشور، ئەو وڵاتانەش کە لە ئاسیا مەترسی ئاسایشی خۆراکیان لەسەرە بریتین لە (عێراق- سوریا- پاکستان- ئەفغانستان- بەنگلادیش- یەمەن و چەند وڵاتێکی دیکە).

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا