بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی پێشانگای تێك فێست دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ پێشانگای تێك فێست بۆ تەكنۆلۆژیا لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەكرێتەوە.

بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە، پێشانگای تێك فێست كە گەورەترین كێبڕكێی تەكنەلۆژییە لەسەر ئاستی عێراق كە بۆ جاری سێهەم بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی بەڕێوەبچێت.

لە پێشانگاكەدا ئامادەبووان بە نوێترین بیرۆكە و داهێنانە تەكنەلۆژییەكانی گەنجانی وڵات ئاشنا دەكرێن، پێشانگاكە سەكۆیەك دەبێت بۆ بەیەك گەیشتنی گەنجانی داهێنەر لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكان.

هەروەها بڕیارە پێشانگای تێك فێست بۆ ماوەی سێ رۆژ لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا