پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، خوارکی پێویستی بۆماوەی سێ مانگ دابینکردووە، بۆئەوەی لە بەشەخۆراکی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، جگە لە بەشەخۆراکی سێیەمی هاوڵاتیان کە ئێستا دابەشدەکرێت، خۆراکی پێویست بۆ بەردەوامیدان بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان دابینکراوە و پێویستی سێ مانگی دیکە پڕدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، کەرتی تایبەت بەشێک لە خۆراکەکانی دابینکردووە، بەڵام بەتەنها بەش ناکات و ناچارن لە دەرەوە خۆراک هاوردەبکەن.
هاوکات، هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە لە گرێبەستەکانی خۆراکدا نرخی زیاتر لە نرخی راستەقینە بنوسرێت، لەکاتێکدا لەم مانگەدا بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق، وەزارەتی بازرگانیان بە زیادکردنی نرخی خۆراکی هاوردەکراو تۆمەتبارکرد.