ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هەولێر و بەغدا دەست بەكاردەبێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان ئاشكرای دەكات، ژووری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەست بەكاربووەو هەماهەنگی نێوانیان دەستی پێكردووە.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، وەكو وەزارەتی پێشمەرگە ئەفسەرانی خۆیان ناردووەتە بەغدا و لەوێ دەوام دەكەن بەهەمانشێوەش ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێریش كراوەتەوە و ئەفسەرانی سوپای عێراق دەوامی تێدا دەكەن.

وتیشی، “ئەم ژوورانە تایبەتن بەهەماهەنگی، لەڕووی سەربازی و ئۆپەراسیۆنییەوە هەماهەنگی باش دروست دەبێت لەنێوان ئێمە و هێزەكانی عێراقدا، ئەمانە هێزك نین تا بەشێوەی مەیدانی چالاكییان هەبێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردودا چەندین سەردان و كۆبوونەوە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و وەزارەتی بەرگری عێراقی ئەنجامدران تاوەكو هەردولا لەسەر میكانیزمی كاركردنی هاوبەشیان بگەن بەرێككەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا