مەكتەبی سیاسی یەكێتی: ناكرێت ڕۆژنامەنووسان لەسەر بیروڕایان حوكمی قورسیان بەسەردا بدرێت

پۆڵەتیك پرێس:
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا دەكات، لە دادگایەكی كراوە بۆ رای گشتی پێداچوونەوە بە حوكمی سزادراوانی بادیناندا بكرێت، بە گوێرەی یاسای كاری رۆژنامەنووسی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەكەیاندا بكرێت.

رۆژی سێشەممە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا، بەپێی میدیاكانی یەكێتی كۆبوونەوەكە تایبەتبووە بە تاوتوێكردنی رەوشی سیاسی هەرێم و پێشهاتە نوێكان.

مەكتەبی سیاسی یەكێـی ئیدانەی هێرشە موشەكییەكانی بۆ سەر هەولێری پایتەخت كرد كە هەڕەشەیەكی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان و ئەمنیەتیان، داوای كرد دەزگا پەیوەندیدارەكان بە زووی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە بكەن و بكەرانی رووبەرووی دادگایەكی دادپه‌روه‌رانه‌یان بكەنەوە.

هاوكات كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، تاوتوێی دادگاییكردنی رۆژنامەنووسان وچالاكانی مەدەنی كرد، كە رۆژی سێشەممە لە دادگای هەولێر حوكمی شەش ساڵیان بەسەردا درا، مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت “لە سۆنگەی باوەربوونی بە ئازادی سیاسیی و رۆژنامەنوسی و مافی چالاكی مەدەنی وەك پرەنسیبە نەگۆڕەكانی یەكێتی داوای كرد لە دادگایەكی كراوە بۆ رای گشتی پێداچوونەوە بەو حوكمە قورسانەدا بكرێت و كەیسەكان بە گوێرەی یاسای ئازادی كاری رۆژنامەنووسی لە كوردستان مامەڵە بكرێن”.

ده‌شڵێت “ناكرێت و نەشیاوە رۆژنامەمووسان لەسەر بیروڕا دەربڕین و نووسین وەك تۆمەتبار حوكمی وا قورسیان بەسەردا بدرێت كە تەواو پێچەوانەی ویستی فراوانكردنی فەزای سیاسیی و ئازادی رۆژنامەنووسییە لە وڵاتەكەماندا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا