چوارچێوەی ھەماھەنگی هێرشەکانی سەر هەولێر تاوتوێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەکشەممەی داھاتوو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی ھێرشەکانی سەر ھەولێر و جێگرەوەی حەلبوسی و پێکھێنانی حکومەتە خۆجێییەکان.

ئەسعەد بزونی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی داھاتوو سێ تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت، کە دیارترینیان تاوتوێکردنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و رێککەوتنە لەسەر کاندیدێکی قبوڵکراو بۆ ئەو پۆستە، ھەوڵیش دەدەن ھەڵوێستی لایەنەکانی چوارچێوە لەسەر کاندیدێک یەکبخەن.

ھەروەھا لە کۆبونەوەکەدا دوایین پێشھات و ئاڵۆزییەکان سەبارەت بە ھێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ھەولێر دەخەنەڕوو.

تەوەری سێیەمی کۆبونەوەکەش تابەت دەبێت بە پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەنجومەن و پارێزگارە نوێیەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا