پێنتاگۆن كوژرانی سێ‌ سەربازی ئەمریكای لە هێرشێكدا لە ئوردن راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە گوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن)، سێ سەربازی ئەمەریكی لە ئوردن كوژران و 25 سەربازی دیكەش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا راشیگەیاندووە، هێرشەكە لە رێگەی درۆنەوە ئەنجام دراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە هێرشەكەدا 25 سەربازی ئەمەریكی برینداربوون.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەم هێرشە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە سووریا و عێراق ئەنجامدراوە.
بایدن راشیگەیاند، هەموو ئەو كەس و لایەنانە سزا دەدەین، كە هێزەكانمان دەكەنە ئامانج و لە كات و ساتی گونجاو وەڵامیان دەدەینەوە.

سەرۆكی ئەمەریكا دەشڵێت: خەریكی كۆكردنەوەی زانیاریین لەبارەی هێرشكردنەسەر هێزەكانمان لە ئوردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا