سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی تاج لەسەر نان لە شا چارلسی سێیەم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شا چارڵسی سێیەمەوە بڵاوكردەوە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەر نووسیویەتی، بە ناوی خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە شا چارڵسی سێ دەكەم بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شكۆمەندیانەوە وەك پادشای شانشینی بەریتانیا و وڵاتانی كۆمۆنوێڵز.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها نووسیویەتی : دڵنیام پەیوەندییەكانی كوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی بەریتانیادا لەژێر دەسەڵاتی خاوەنشكۆدا لە بەهێزبوون بەردەوامدەبن.

رۆژی شەممە، شا چارڵسی سێیەم لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە رێوڕەسمێكی فەرمی و تایبەتدا لە كەنیسەی وێستمینستەر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە ئامادەبوونی دەیان سەركردە و بەرپرسانی باڵای جیهانی تاجی لەسەرنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا