كونسوڵی گشتی نوێی فەرەنسا لە هەرێم دەست بەكاربوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كونسوڵی گشتی نوێی‌ فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم، رۆژی یەكشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023، (یان برایم) كونسوڵی گشتی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگە پێشوازی لێكرا.

سەفین دزەیی وێڕای پیرۆزبایی لە كونسوڵی گشتی نوێی فەرەنسا، پشتیوانی حكومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خستەڕوو، لەپێناو سەرخستنی ئەرك و كارەكانی لە هەرێمی كوردستان.

باس لە پەیوەندی دێرین و پتەوی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری فەرەنسا كرا و هەردوولا خواستی هاوبەشیان بۆ بەهێزكردنی زیاتری دۆستایەتی و پەیوەندییە دوولایەنەكان دەربڕی.

جەخت لە بایەخی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان و زانكۆیی و كولتوورییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

كونسوڵی نوێی فەرەنسا خواستی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەرجەم ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا