ئەمڕۆ لوتکەی ئاووهەوای جیهان دەست بە کارەکانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە لوتکەی ئاووهەوای جیهانی بەشێوەی ئۆنلاین دەست بە کارەکانی دەکات و تا سبەی هەینی بەردەوام دەبێت .

٢٢ ی نیسانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی زەوی دادەنرێت و لەم رۆژەدا چەندین چالاکی و بۆنە و مەراسیم لەبارەی کەشوهەواو گەرمبوونی زەوی لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێوەدەچن.

ئەمساڵ بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە لوتکەی کەشوهەوای جیهانی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت و جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لوتکەکە بەڕێوە دەبات.

لوتکەکە بە بەشداری سەرۆک و سەرکردەکانی ٤٠ وڵات  بەڕێوە دەچێت و چەندین کەسایەتی خاوەن کار و پەیوەندیدار بە کێشەکانی زەویی بەشداری تێدا دەکەن.

سەرکردایەتیکردنی ئەم لوتکەیە لەلایەن جۆ بایدنەوە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا گەڕایەوە ناو رێککەوتنی پاریس لەبارەی کەشوهەوای جیهان، پاش ئەوەی لەماوەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەدا، ئەمریکا لەو رێککەوتننامەیە کشابووەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا