پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت.
لەوبارەیەوە شەهرام حەمە، نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت.
وتیشی، زیاتر لە 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە منداڵیشیان لەگەڵدا بووە، هەروەها 50 کەس ڕزگارکران و تا ئێستاش نزیکی 10 کۆچبەر بێسەروشوێنن.
ئەوەشی خستەڕوو، یەختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆشتوە و تا ئێستا هۆکاری ڕوداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرا نەکراون.