رووسیا كاردەكات بۆ لێك نزیك كردنەوەی توركیا و سووریا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باشووری كوردستان دەڵێت، رووسیا لە هەوڵدایە بۆ لێك نزیك كردنەوەی توركیا و سووریا لەیەكتری.

جەمیل رەحمانۆ، ئەندامی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باشووری كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رووسیا لە هەوڵدایە بۆ لێك نزیك كردنەوەی هەریەكە لە توركیا و سووریا لە یەكدی، بە ئامانجی نەهێشتنی دستكەوتەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر.

ئەو ئەندامەی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باشووری كوردستان وتی: هەر لەبەرئەوەشە ماوەیەكە هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان زیادی كردووە و لە ئێستادا توركیا بە قوڵایی 42 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی سووریاوە.

وتیشی: ئامانجی سووریا لە رێككەوتنی لەگەڵ توركیا ئەو ناوچانە نیە كە توركیا داگیری كردووە وەكو عەفرین و گرێ‌ سپی و سەرێكانی، باب، جرابلوس، بەڵكو ئامانجی رژێمی سووریا تەنها ئدلبە ئەویش بەهۆكاری ئەوەی كە بنكەی حمێمیم_ى سەربازی تایبەت بە رووسیای تێدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هێزە سەربازیەی ماوەیەك بەرلە ئێستا رژێمی سوریا رەوانەی ناوچەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری كرد، نابێتە مەترسی لەسەر رۆژئاوای كوردستان چونكە ئەو هێزە بەپێی رێككەوتنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و رژێمی سووریا هاتووە و لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە) یە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا