دوایین زانیاری دەربارەی دەستگیركراوەكانی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن پارتییەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی نوێنەرایەتی باكور و رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، تا ئێستا نوێنەرەكەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دوو ئەندامەكەی پەیەدە دەستگیركراون و لایەنی پەوەیوەندیدار رایگەیاندووە، هەندێك رێكاری ئەمنی و یاسایی هەیە لە بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، هێزەكانی ئاسایشی پارتی، نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر و دوو ئەندامی پارتی یەكێتیی دیموكراتی (پەیەدە)یان لە هەولێر دەستگیركرد.

جەمیل رەحمانۆ، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای رووداوەكە پەیوەندییمان كردووە بە حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسییەی رۆژئاوای كوردستان لە سەرۆكایەتی هەرێم ناوبراو پێی راگەیاندین ئەو كەسانەی دەستگیركراون هەندێك رێكاری یاسایی و ئەمنی هەیە لە بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

دوابەدوای ئەو رووداوە، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و كوژران و برینداربوونی پێشمەرگەكانی چیای مەتینای خستە ئەستۆی پەكەكە و هاوكات تۆمەتباری كردن بەوەی “لەم رۆژانەدا وەك بەشێك لە پیلانەكانیان لە دژی هەرێم و بە هاوكاری دەستێكی ناوخۆیی، چەندین هاوڵاتی خاوەن رەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێم بۆ بە كارهێنانیان وەك ئامرازێك بۆ تێكدانی سەقامگیریی ناو هەرێم لە ژێر ناوی گروپی بەناو ئاشتی و ئازادی”.

ئەندامەكەی نوێنەرایەتی باكور و رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان روونیكردەوە، ژمارەیەك میوان بەرێگای فەرمی و یاسایی لە ئەروپاوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، ئەگەر تۆمەتبارن بۆچی دیپۆرت نەكراونەتەوە و لەبری ئەوان نوێنەرەكەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و ئەندامەكانی پەیەدە دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا