رۆژئاوای كوردستان چاوەڕێی رۆشتنی ترەمپە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا وەڵامی نێردەی پێشووی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا دەداتەوە كە داوای رێككەوتنی لەگەڵ رژێمی دیمەشق لێكردبوون و رایگەیاند، ئەوان چاوەڕێن دوای رۆشتنی ترەمپ گۆڕانكاری لە سیاسەتی نوێی ئەمریكا روبدات.

جەمیل رەحمانۆ ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) لە هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ئەو لێدوانەی جیمس جیفری لێدوانێكی نوێ نییە، ئەو قسانە گوزارشت لە سیاسەتی ئەمریكا ناكەن، چونكە جیمس جیفریش وەكو تیمی ترەمپ قسەی كردووە.

وتیشی، “ئەمریكا دەیەوێت دوای هاتنی جۆبایدن بە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بچێتەوە، ئەو گۆڕانكارییانەی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا روودەدەن دەخوازین لە بەرژەوەندی گەلی كوردبێت”.

پێشتر جێمس جیفری نێردەی پێشووی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، بە پاڵپشتی ئەمریكا، هێزەكانی سوریای دیموكرات دەتوانن دانوستان لەگەڵ دیمەشق بكەن بۆپێكهێنانی خۆبەڕێوەبەری سیاسی، بەڵام پێویستە ریفراندۆمە “كارەساتبارەكە”ی هەرێمی كوردستان دووبارە نەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا