ئەنەكەسە و تەڤدەم بە چاودێری ئەمریكا رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس:

نوێنەری ئەمریكا بۆ سوریا جێمیس جێفری سەردانێكی كتوپڕ بۆ رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدا.

جێفری لەوێ لەگەڵ پێكهاتەی عەرەبی ناو سوریای دیموكرات كۆبووەوە لە دوای زنجیرەیەك كۆبونەوەی دیكە لە پارێزگای حەسەكە.

رۆژنامەی العربی جدید بڵاویكردەوە جێفری بە سەرۆكایەتی شاندێكی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرزور و سەرۆكی ئەنجومەنی مەدەنی دێرزور كردووە و تاوتوێی ئایندەی ناوچەكە و رەوشی ئەمنی كردووە.

جێفری پشتیوانی ئەمریكای بۆ ئیدارەی ناوچەكە لە رووی دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكە و كۆنترۆڵكردنی ئاسایش لە رێی پشتیوانی سەربازی بە چەك و كەرەستەی پێشكەوتوو كردووە.

جەختیشیكردووە لەسەر بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهێز بۆ پشتیوانی خزمەتگوزاری و سەربازی لە ناوچەكە.

هاوكات ناوبراو لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریا و پەیەدە و حزبەكانی دیكەدا كۆبوەوە و پشتیوانی گفتوگۆی كوردی كوردی كردووە.

شەلال گەدۆ نوێنەری ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریا وتویەتی جێفری پشتیوانی گفتوگۆكان و دامەزراندنی ئیدارەیەكی هاوبەشی لە رۆژئاوای كوردستان كردووە.

بەپێی سەرچاوەكان تەڤدەم و ئەنەكەسە رێككەوتون بە چاودێری ئەمریكا بۆ دروستكردنی مەرجەعێكی سیاسی و راگەیاندنی بەمزووانە.

سەرچاوەكان وتیان: ئامانجی جێفری لەم سەردانە راگەیاندنی ئەو مەرجەعیەتەیە بە چاودێری ئەمریكا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا