گۆڕانكاری سیاسی لە رۆژئاوای كوردستان ڕوو دەدات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی دەستەی جێبەجێكاری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگەیاند: مەسەدە (ئەنجومەنی سوریای دیموكرات) لە مۆسكۆ دەیەوێت لە رێگەی دیبلۆماسییەوە چارەسەری كێشەی سوریا بكات و لە ئێستادا شاندێكی روسی كە پێكهاتووە لە كەسایەتییەكانی سیاسەتمەدارانی روسیا ئێستا لەسوریایە و بە ئەگەرێكی زۆرەوە گۆڕانكاری سیاسی رودەدات لەناوچەكەدا.

سلێمان عەرەب ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە)، تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس لەبارەی گرنگی و گۆڕانكارییەكان لە رۆژئاوای كوردستان وتی: مەسەدە (ئەنجومەنی سوریای دیموكرات) وەك هێزێكی سیاسی لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا خاوەن پرۆژەیەكی دیموكراتی و ئەزموونێكی خۆبەڕێوەبەری و سەركەوتنێكی گەورەیە لەشەڕی داعشدا.

وتيشى: (ئەنجومەنی سوریای دیموكرات) بۆ پرۆژەی ئاوەدانكردنەوەی سوریا و دژ بە داگیركاری دەوڵەتی توركا هێزێكی گرنگە لە ناوچەكەدا و پێویست دەكات لە پرۆژە سیاسییەكانی سوریادا لە گفتوگۆی جنێڤدا رۆڵی گرنگ بگێڕێت و بەشدار ببێت و بەبێ بەشداربوونی مەسەدە هیچ كێشەیەك چارەسەر نابێت.

شاندێكی رۆژئاوای كوردستان بە سەرۆكایەتی ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و ئەندامێتی سەنحاریب بەرسوم، حیكمەت حەبیب و سیهانوك دیبۆ ماوەی دوو رۆژ لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە مۆسكۆ مانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا