شاندێكی لەشكری روسیا لە توركیایە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی ئیدلب.
شاندێكی روسیا لەگەڵ توركیا لە كۆبونەوەدان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی ئیدلب، لەهەمان كاتدا هێرشی سوپای سوریا بۆ سەر ئیدلب زیادیكردووە.
وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند: شاندێكی سەربازی روسیا لەگەڵ توركیا لە گفتوگۆدان سەبارەت بە دۆخی ئیدلب.
لە كاتی كۆبونەوەی هەردوولادا، حكومەتی سوریا بەموشەك هێرشێكی توندی كردە سەر ئیدلب لە هەرێمەكانی ئەلبارا، دێر سنبول.
پارێزگای ئیدلب تاكە پارێزگای سوریایە بە دەست گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە ماوە كە لەلایەن توركیاو قەتەرەوە پشتیوانی دەكرێن.
روسیا و رژێمی سوریا خوازیاری كۆنترۆڵكردنەوەی دواین پێگەی ئۆپۆزسیۆنن لە سوریا، بەڵام توركیا رێگرە، بۆیە مۆسكۆ دەیەوێـت لە رێگەی ئەنقەرەوە گرێكوێرەی ئیدلب بكاتەوە.