هەڵمەتی رزگاركردنی ناوچە داگیركراوەكان دەستپێدەكات

پۆڵەتیك پرێس:

هاوسەرۆكی پەیەدە لە هەرێمی فورات ئەحمەد شێخۆ، هەڵمەتی ” نابۆ داگیركەری، بەڵێ بۆ پاراستنی دەستكەوتی شۆڕش “دەبێتە وەڵام بۆ سەرجەم پلانگێڕییەكان بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا.

ئەحمەد شێخۆ راشیگەیاند: لە ١٤ ئەیلول هەڵمەتی ” نابۆ داگیركەری، بەڵێ بۆ پاراستنی دستكەوتی شۆڕش” لە ناوەندی ژنی ئازاد لە كۆبانێ بە بەشداری دەیان ئەندام و بەڕێوەبەران راگەیانرا.

ئەم هەڵمەتە بە ئامانجی رزگاركردنی سەرجەم هەرێمەكانە كە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە داگیركراون وەك عەفرین، باب، ئەعزاز، جەرابلوس، سەرێكانی و گرێسپی.

لەو بارەیەوە، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات رایگەیاند: هەڵمەتەكە بە دەستپێكی پەیەدە دەستیپێكرد، بەڵام سەرجەم بەشەكانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمەكانی ناوخۆو دەرەوەی باكووو رۆژهەڵاتی سوریا تیایدا بەشدار دەبن.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی ئەم هەڵمەتە پارێزگاریكردنە لە دەستكەوتەكانی شۆڕش و دەركردنی داگیركەرانە.

وتیشی: هەڵمەتەكە لە كاتێكی نزیكدا دەست بە كارەكانی خۆی دەكات و هەنگاو بە هەنگاو بە بەرنامە چالاكییەكانی خۆی دەستپێدەكات و تاكو پێكهێنانی ئامانجەكانی هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا