تەقینەوەكەی حەلەب ژمارەیەك كوژراوی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

تەقینەوەیەكی بەهێز لە شارۆچكەی باب لە سنوری پارێزگای حەلەب لە رۆژئاوای كوردستان روویداو بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە لەرێگەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووەو ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.

هاوكات هێشتا ژمارەی تەواوەتی قوربانییەكان نەزانراوە، دوای تەقینەوەكەش ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری تەندروستی و ئاگر كوژێنەوە گەشتونەتە شوێنی رووداوەكە.

تائێستاش هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی لەئەستۆنەگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا