بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەراوێزی دووەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ده‌يڤد كاميرۆن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە17ی شوبات، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەراوێزی دووەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ده‌يڤد كاميرۆن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا کۆبوونەوە و دۆخی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێکران.

لە کۆبوونەوەکەدا، فراوانکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی،  لەبارەی نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکان روونکردنەوەیدا و جەختی لەوەکردەوە، مەترسیی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە و فراوانکردنی هاریکارییەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەیدا، فاکتەری پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا