عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغەدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتی گومرگی عێراق، هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکانی قەدەغەکرد.

ئەمڕۆ شەممە چواری ئادار، دەستەی گشتی گومرگی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی هەموو دەروازە سنوورییەکان کردووە، دەربارەی قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان.

جەختی کردۆتەوە، هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغەیە.

ئەم بڕیارە لە ڕۆژنامەی عێراقی ژمارە(4708) بۆ ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە، لەسەر بنەمای یاسای هاوردەکردنی شارەوانی ژمارە یەک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا