چەکدارەکانی داعش و بەرەی نوسرە بۆ شەڕی پەکەکە گەیشتنە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

چەکدارەکانی داعش و بەرەی نوسرە بۆ شەڕی پەکەکە لەفڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە پەکەکە بە پۆڵەتیک پرێس-ی راگەیاند، لە ئوردنەوە چەکدارەکانی بەرەی نوسرە و داعش کە لەسۆماڵ، لیبیا و ئازەربایجان بوون، بۆ شەڕکردن دژی پەکەکە گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی هەولێر.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك پێشمەرگەی لە چەند رۆژی رابردوو خستە ئەستۆی پەكەكە و رایگەیاند، “چەندین ساڵە بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە سەدان گوند و ئاوایی ناوچە سنوریەكان چۆڵكراون و زیانێكی زۆری ماددی بەر هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە كەوتووە”.

راشیگەیاند، “داوا لەو گروپانەی بە ناو ئاشتی و ئازادی دەكەین داوا لە پەكەكە بكەن چیتر دەست نەخاتە ناو كاروبارەكانی هەرێمی كوردستان و سنورێك بۆ شەڕفرۆشییەكانیان و دژایەتی خەڵكی ئاشتیخوازی هەرێمی كوردستان دابنێن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا