لە هەولێر بەهۆی مەترسی لافاوەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت ماڵەكانیان چۆڵ بكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی ئەگەری باران بارینی زۆرو دووبارە مەترسی دروستبوونەوەی لافاو، هێزە ئەمنییەكان لە ناحیەی دارەتوی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەكەن ماڵەكانیان چۆڵ بكەن و گوازراونەتەوە بۆ سەنتەری شاری هەولێر.

پەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ پۆڵەتیك پرێس نێردراوە، لە ناحیەی دارەتوو داوا لەو هاوڵاتیانە دەكرێت كە پێشتر بەهۆی لافاوەوە ئاو چووبوەوە ماڵەكانیانەوە، ماڵەكانیان چۆڵ بكەن تاوەكو لە ئەگەری باران بارینی زۆردا دیسان دووچاری مەترسی زۆر نەبنەوە.

لە ئێستادا لەسەر راسپاردەی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی قەیرانەكانی هەولێر دەستكراوە، بە گواستنەوەی ئەو خێزانانەی كە هەینی رابردوو ماڵەكانیان بەر لافاو كەوتن و دەگوازرێنەوە بۆ سەنتەری شاری هەولێر.

هەر ئەمڕۆ دوو شەمەش، تەواوی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە ئەوەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێك كە رەنگە بەهۆی باران بارینەوە زۆرەوە دروست ببێت.

ئەو خێزانانەی دارەتوو كە دەگوازرێنەوە بۆ هەولێر لە چەند هۆتێلێك جێگیردەكرێن تاوەكو رەوشی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا