كازمی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا

پۆڵەتیك پرێس

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سووربوونی حكومەتەكەی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 6ی حوزەیرانی داهاتوو دووپاتكردەوە و بەدواداچوونی كرد بۆ دوایین هەنگاوەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.

رۆژی یەك شەممە نووسینگەی مستەفا كازمی رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە حكوومەت بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی كارەكانی كۆمیسیۆنەكە .

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە میانەی كۆبونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن كراوە بەو پێیەی حكومەت 6ی حوزەیرانی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری كردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا كازمی، پشتیوانی هەنگاوەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی هەڵبژاردنەكانی كرد و گوێی لە كورتەیەك لە دوایین قۆناغەكانی كاری كۆمسیۆن گرت، لە بواری تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان و كاندیدەكان و پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بۆ دەنگدەران و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە لە كاتێكدا بەشێك لە پەرلەمانتاران و هێزە سیاسییەكان وای بۆ دەچن 6ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردن بەڕێوە ناچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا