بافڵ تاڵەبانی: بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکانی پێشمەرگە رێکدەخەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت “بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکانی پێشمەرگە رێکدەخەینەوە و بەھیچ شێوەیەکیش نایەڵین تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن”.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی سەردانێكیدا بۆ لای فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی رایگەیاند “بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان رێکدەخەینەوە و لەسەر بنەمای نیشتمانی و پارێزگاریکردن لەئاسایشی ھەرێم پێکھاتەکانیان دادەڕێژینەوە “.

دەشڵێت “دەبێت لەمەودوا ھێزەکانی یەکێتی ھێزی گەل و کوردستان بێت و لەئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت و لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکانیان رابپەڕێنن، بەھیچ شێوەیەکیش نایەڵین تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن و بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن، ھەر کەسێکیش یاساشکێنی کردبێت و ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت بەکارھێنابێت و تێوەگلابێت بە کاری نایاسایی، رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە”.

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی میکانیزمەکانی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە لەچوارچێوەی ھێزی نیشتمانی ئامادەدەکرێن بۆ پارێزگاریکردن لەئاسایش و ئارامی ھەرێم. راشیگەیاند یەکێتی ئامادەیە بۆ سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە و دەمانەوێت لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و تایبەتمەندێتی ھێزەکان ئەم پرۆسەیە سەربخەین.

May be an image of 4 people, people standing, military uniform and outdoors

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا