ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هەڵدەستێت بە فرۆشتنی (91) ئۆتۆمبێلی دەست بەسەردا گیراو لە گەراجی دەست بەسەرداگرتن لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەپشت بەستن بەڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (1)ی ساڵی (2016) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی  هەڵدەستێت بە فرۆشتنی (91) ئۆتۆمبێلی دەست بەسەردا گیراو لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ناوچەی پیشە سازی سلێمانی، هەر كەسێك ئارەزووی كڕینی ئەم ئۆتۆمبیلانەی هەیە، دەتوانێت بەشدار بێت لە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:

1 – كەسی بەشداربوو دەبێت چەكی پەسەندكراو ئامادە بكات لە ڕۆژی زیادكرنی ئاشكراكە.

2 – كڕیار گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكراكە دەگرێتە ئەستۆ.

3 – دەبێت كڕیار لە ماوەی ( 14 ) چواردە ڕۆژ دا سەرجەم ئۆتۆمبیلەكان بە سكراب ( بە  3 سێ‌ پارچە ) بباتە دەرەوەی گەراجەكە و پاش تێپەربوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی (یەك ملیۆن ) دینـــــار سزای دواكەوتنی لێ‌ وەردەگیرێت.

4 – پرۆسەی سكرابكردنی ئۆتۆمبیلەكان دەبێت لە لایەن كڕیارەوە ئەنجام بدرێت ولە ڕێكەوتی 17 / 6 / 2022 دەست پێ دەكات، تا وەكو 30 / 6 / 2022  كۆتایی پێبێت و ڕۆژانە لە كاتژمێر ( 8 ) ی بەیانی تاوەكـو ( 6 ) ی ئێوارە ڕێگەپێدراوە لە ناو گەراجەكە ئەو كارە بكرێت.

5 – پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا لە ڕێكەوتی 15/ 6 / 2022 لە كاتژمێر ( 10 )ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگا لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

تێبینی: پێشتر لە رۆژنامەکاندا بڵاو کراوەتەوە کە بەرواری 1ی 6 زیادکردنی ئاشکرا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەو بەروارە گۆڕدراوە بۆ 15ی 6 بۆ ئاگاداریتان.

لیستی هاوپێچ 91 ئۆتۆمبێل:

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا