راوێژکارە بیانییەکان دوای کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان لە عێراق چ ئەرکێکیان دەبێت؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

ئەرکی راوێژکارە سەربازییەکانی وڵاتانی بیانی دوای کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان لە عێراق بریتیە لە پێدانی زانیاری هەواڵگری بە حکومەتی عێراق.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، “هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە دوو بنکەی سەربازی عێراقدا دەمێننەوە کە ئەوانیش بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی هەریرە لە هەولێر”.

وتیشی: ئەو سەربازانەش کە ماونەتەوە ئەرکەکانیان لە شەڕکردنەوە دەگۆڕێت بۆ راوێژکاریی، کە ئەوانیش ژمارەیان زۆر کەمە.

هاوکات، ئەرکی راوێژکارانی بیانی لە عێراق لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر خۆی دەبینێتەوە.

مانگی تەمموزی رابردوو ئەمریکا و عێراق رێککەوتن لەسەر ئەوەی سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق بکشێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا