پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی و پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەکانەی لەلایەن بازرگانەکانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە30ی ئادار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” ئەمڕۆ لیژنەکان سەردانی دوکان و بازاڕی گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی کرد، کە تیایدا سەرجەم ئەو شوێنانە بەسەرکرانەوە کە خواردن و خواردنەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشن”.
جەختیکردەوە، لەهەڵمەتەکەی گەڕەکی ئازادی، بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوو دوکانێکی شیرەمەنی داخراوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.