پۆڵه‌تیك پرێس
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له نوسراوێكدا داوا له مامۆستایانی ئاینیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه تایبه‌ت بكه‌ن به باسی فیلمى (توكل) ئه‌مه‌ش بۆچوونى جیاجیاى مامۆستایانى ئایینى و وتاربێژانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌شێك له وتاربێژانى مزگه‌وته‌كان ده‌ڵێن پابه‌ندى ئه‌و بڕیاره نابن.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌زهه‌ر خۆراسانى مامۆستاى ئایینى، بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”ده‌رباره‌ى ئه‌و فیلمه و هه‌ر فیلمێكى دیكه ده‌بێت مامۆستایانى ئایینى قسه‌ى خۆیان هه‌بێت”.
ئه‌و مامۆستا ئایینیه وتیشى:”پێش ئه‌وه‌ى ره‌خنه له رژێمه‌كانى ده‌روربه‌رمان بگرین كه فه‌رهه‌نگ و مێژووى ئێمه له‌كه‌دار ده‌كه‌ن، ئێمه ره‌خنه‌ى گه‌وره‌مان له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى خۆمان هه‌یه، كوا فیلم و به‌رهه‌مه جوانه‌كانى كه رووى راسته‌قینه‌ى جوانى ئێمه پیشانى نه‌ته‌وه‌كانى دیكه بدات، وه‌كو مامۆستایه‌كى ئایینى و هه‌ڵگرى بیرى نه‌ته‌وایه‌تى حه‌زناكه‌م سوكایه‌تى به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكرێت له چوارده‌ورمان، پێشمخۆش نیه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كى بێگانه سوكایه‌تى به من بكات وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك”.
مه‌زهه‌ر خۆراسانى باسى له‌وه‌شكرد، له شه‌ڕى داعشدا نه ئێران ئێمه‌ى سه‌رخستووه نه ئه‌مریكا راسته ده‌وڵه‌ته‌كانى ده‌وروبه‌ر هاوكارمان بوون ته‌نها خوا ئێمه‌ى سه‌رخست.
ئه‌و مامۆستا ئاینییه ئه‌وه‌شى خسته‌روو، ئه‌گه‌ر خۆمان سته‌م له خۆمان نه‌كه‌ین و حوكمڕانییه‌كى جوانمان هه‌بوایه‌ت هه‌موومان كۆده‌نگ ده‌بووین به‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له‌و فیلمه‌دا كراوه سوكایه‌تییه به‌ڵام ململانێى حزبه‌كان واى كردووه شتى ناشیرینى دوژمنیشمان پێ جوان بێت، پێمان ئاساییه دوژمن بێت داگیرمان بكات یان سوكایه‌تیمان پێبكات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه نادر عه‌لی، وتاربێژ و مامۆستای ئاینی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”من نه به‌گوێى كه‌س ده‌كه‌م نه به‌گوێى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌كه‌م، من ئه‌وه باس ده‌كه‌م له ئایینى ئیسلامدا هاتوه، من بڕوام وایه نابێت دین تێكه‌ڵى سیاسه‌ت بكرێت”.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن له‌و فیلمه‌دا سوكایه‌تى به سونبوله‌كانى گه‌لى كورد كراوه ده‌پرسم كام سونبول؟ ئه‌و سونبوله‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نادات، ئه‌و سونبوله‌ى رێزى بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ى نه‌هێشتووه‌ته‌وه؟
فیلمى (توكل) كه له‌لایه‌ن ئاژانى فارسه‌وه به‌رهه‌مهاتووه و له رۆژانى رابردوو بڵاوكرایه‌وه، تێیدا باس له رۆڵی قاسم سوله‌یمانی ده‌كات له پاراستنی شارى هه‌ولێر له‌كاتی هێرشی داعشدا، فیلمه‌كه‌ش توڕه‌یى و كاردانه‌وه‌ى توندى پارتى لێكه‌وته‌وه.