ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێکەوە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە13ی ئادار، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێکەوە دەکرێت یەکێک لەوانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکرێت، لە بەشی دووەمدا سەرۆکی دەستپاکی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێم، کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنەکەوە پەسەندکرابوو دەخاتەڕوو.

هاوکات لە بەشی سێیەم و کۆتایدا، لەلایەن وەزیری داراییەوە هەنگاو و رێکارەکانی ئەم دواییانەی وەزارەتەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا