بافڵ جەلال تاڵەبانی: خزمەتكردنی هەڵەبجە پرسێكی ئەخلاقییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە ئەحمەد جەبووری (ئەبو مازن)، ئەمینداری گشتیی پارتی ئەلجەماهیر.

لە دیدارێكدا چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان لەسەر بنەمای دەستوور گفتوگۆی لەبارەوەكرا و داواكرا هەموولایەنەكان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكاندا هاوكار و هەماهەنگبن.

لە درێژەی دیدارەكەدا ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت كرا و جەخت لە یەكخستنی هەڵوێستەكان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە كرایەوە، داواشكرا بەزووترین كات ئەو كێشانە چارەسەربكرێن كە پەیوەستە بە مووچە و قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی كرد بۆ چارەسەری كێشەكان و رایگەیاند، پشتگیریی هەر هەنگاوێك دەكەین كە ئامانج لێی بەدیهێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ هاوڵاتییان، هەماهەنگی و كاری هاوبەشیش فاكتەری سەرەكیی بەدیهێنانی ئەو ئامانجەیە.

لەبارەی پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و قەرەبووكردنەوەی شارەكەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای یەكدەنگیی لایەنە سیاسییەكانی كرد و رایگەیاند، خزمەتكردنی هەڵەبجە پرسێكی ئەخلاقییە و دەبێت هەمووان پێكەوە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی مافەكانیان بدەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا