موشەکە چینییەکە کەوتە زەریای هندییەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، پاشماوەی موشەکە زەبەلاحە چینییەکە کە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبوو کەوتووەتەناو زەریای هندییەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، “موشەکی لۆنگ مارچ 5بی چینی کە 23 تۆن کێشەکەی بوو، ڕۆژی 24ی ئەم مانگە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا، بەڵام کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەمەش بووە سێیەم جار کە چین شکستبهێنێت لە مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ ناردنی موشەکەکە”.

لەبارەیەوە جۆناسان ماکدۆیڵ زانای فیزیای گەردونی لە ناوەندی هارڤارد بۆ فیزیای گەردوونی ڕایگەیاند، “بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەشی زۆری موشەکەکە بە سوتاوی لە دەریای نزیک فلیپین کەوتووەتەخوارەوە و بەشەکەی دیکەش کەوتووەتە زەریای هندییەوە”.

ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا بیل نێلسۆن بەڕێوەبەری ناسا ئاماژەی بەوەکرد، “چین زانیاری ورد و دیاریکراوی نەداوە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی موشەکەکەی بەرەو زەوی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا