بافڵ جەلال تاڵەبانی و فوئاد حسێن کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

ڕۆژی چوارشەممە بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەیاندا بافڵ جەلال تاڵەبانی و فوئاد حسێن گفتوگۆیان کردووە لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق.

هاوکات، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بۆردومانەکەی تورکیا بۆسەر سەیرانگەی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی زاخۆ و کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا